اطلاعات سند

fa

سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی سێ بەرهەمی عەتا نەهایی

نویسندگان

توضیحات

به ­هۆی چەقبەستوویی سازدانی بیرەوەریی میژوویی لەگەڵ ئیدیۆلۆژیی دروست‌کردنی دەوڵەت-­‌نەتەوەدا، سازدانی بیرەوەریی مێژوویی پەرەی سەندوووه. دەوڵەت-­نەتەوەکان به تایبەت له ڕۆژهه­ڵاتی ناویندا دەستیان داوەتە سازدانی بیرەوەریی مێژوویی گشتگیر و کەمینه ئێتنیکییەکانیان به تایبەت نەتەوەی کورد، بۆ بەرەنگاری، دژه­بیرەوەرییان سازاندووه. بۆ باس‌کردن لە­سەر سازاندنەوەی بیرەوەری و ئیستراتژییەکانی دژەبیرەوەری، کەڵکمان لە ڕوانگەی بیرەوەریی خەڵکیی ڕێبازی بیرمنگام و بیرۆکەی دژەبیرەوەریی فۆکۆ وەرگرتووه. پێش‌­گریمانەمان ئەوە بووه که ڕۆمانی کوردی توانیویەتی ئه­م سازاندنەوه بگرێتە ئەستۆ و بۆ ئه­م مەبەستە له مێتۆدی شیکاریی گێڕانەوەیی کەڵکمان ­وەرگرتووه. ڕۆمانی یەکەمی عەتا نەهایی، گوڵی شۆڕان ، بە شێوازی ڕیالیستی و بە ستراتژیی خوێندنەوەی واقیعە سیاسییەکانی ڕابردوو بە نێونجێتیی ترۆماکان، ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتی نەخوازراو و کەڵک‌وەرگرتن لە فۆلکلۆر و بە هێماسازیی کەسایەتییەکان، باس لە ڕووداوگەلێک دەکات کە هاوکات لە نێوان شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی و لە کاتی دروست‌کردنی دەوڵەت‌-نەتەوە لە ئێران‌دا، بە سەر خەڵکی کورددا هاتووە و بوونە هۆی پچڕان و ئاڵۆزیی بیرەوەری لای ئەوان. ڕۆمانی دووەمی نەهایی، باڵندە‌کانی ده‌م ­با، باسی ئەزموونی بەرەیەک و ئەزموونی شکستەکانی دەکات. ئەم ڕۆمانە بە ستراتژیی وەبیرهێنانەوە بۆ سازاندنەوەی بیرەوەریی بەرەیەک و هەروەها ڕۆمانتیک­کردنەوەی لەحن بۆ پیشاندانی کارەساتی فەرامۆشی، لە بەرەیەک باس دەکات کە بە خولیاکانیان نەگەیشتوون و بیرەورییەکانیان فەرامۆش کراون. ڕۆمانی سێیەم، گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵە، بە خوێندنەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و واقیعە سیاسییەکانی، سیاسی‌کردنەوەی فۆلکلۆر و کەڵک‌وەرگرتن لە چیرۆکه کۆنه­کان و هەروەها، باس‌کردنی کێشەی پەنابەری و سازاندنەوەی مێژوو، دەیهەوێت ئەزموونێکی نوێ لە بیرەوەریی بەرەیی ساز بکات. لە ئەنجامدا، ئەم سێ ڕۆمانە بە سازدانی بیرەوەریی بەرەیی، دژەبیرەوەرییەک ساز دەکەن کە بیرەوەریی لەخوارەوە بۆ سەره و، لە دژی بیرەوەریی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی که بیرەوەریی گشتگیری ساز کردووه و لە سەرەوە بۆ خوارە، دەوەستێنەوه.

متن کامل

ارجاع به این مقاله

اشتراک گذاری

     

شناسه دیجیتال (DOI)

ناشر

سال انتشار

کلمات کلیدی

وابستگی سازمانی نویسنده پاسخگو دانشگاه کردستان
نوع منبع عمومی Original Research or Review
نوع منبع
زبان fa
نوع

2

تعداد بازدیدکنندگان صفحه

0

تعداد دریافت‌ها