اطلاعات سند

fa

لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان لە ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا: سەرنجدانێک بە ڕۆڵ و پێگەی عەلائەدین سەجادی‌

نویسندگان

توضیحات

نزیکەی دوو سەدە لە بەدیھاتنی ئەدەبی بەراورد و لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان تێ­دەپەڕێت. ئاخێزگە و ناوەندی لەدایک­بوونی ئەم بەشە لە ئەدەب، ناوەڕاستی ئورووپا و بە تایبەت وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بوو. گرنگیی لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان­ بۆ وێژەوانانی زۆرێک لە نەتەوەکانی دیکە خێرا دەرکەوت و لەو کاتەوە بەردەوام بۆ پەرەسەندن و خۆماڵی­کردنی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەگەلە ھەوڵ دەدن. توێژەرانی ئەدەبی کوردیش لەم ڕەوتە بێ­خەبەر نەبوونە و بەش بە حاڵی خۆیان بۆ پێناسەکردنی ئەم زانستە نوێیە ھەوڵیان داوە. سەرەتای بەدیھاتن و داڕشتنی زاراوەی ئەدەبی بەراورد لە سەر دەستی یەکەم کەس لە ھەر ئەدەبێک و ھەروەھا ئەدەبی کوردییش گرنگە و گرنگییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئاستی زانیاریی و تێکۆشانی خاوەن ئەدەبەکە لە بواری لێکۆڵینەوە بەراودییەکان­دا پیشان دەدات. بە پێی بڕوای زاڵ، سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی ئەدەبی بەراورد و ھەروەھا ئەنجامدانی یەکەم لێکۆڵینەوەی بەراوردی لە ئەدەبی کوردی­ بە گشتی و ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا بە تایبەت، بۆ حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی بیستەم لە لایەن عەزیز گەردی-ـەوە دەگەڕێتەوە. ئەم وتارە ھەوڵی داوە بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە ئاوڕێک لە سەر ڕەوتی بەکارھێنانی زاراوەی ئەدەبی بەراورد و ئەنجامدانی یەکەم لێکۆڵینەوەی بەراوردی لە ئەدەبی کوردیدا بداتەوە. لە دەستکەوتەکانی ئەم لێکۆڵینەوە دەرخستنی ئەو بابەتە بووە کە وێژەوانانی کورد، پێشتر لەو کاتەی ئاماژەی پێ­کرا ئاگایان لە ئەدەبی بەراورد بووە و لە ڕاستی­دا لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا لێکۆڵینەوەی بەراوردی ئەنجام دراوە. عەلائەدین سەجادی بۆ یەکەم ­جار لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردیدا (١٩٥٢)، زاراوەی ئەدەبی بەراوردی بە کار ھێناوە و دەستی داوەتە لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردی لە نێوان ئەدەبی کوردی لەگەڵ ئەدەبگەلی کۆنی دونیا و پێکەوە ھەڵی‌سەنگاندووە.

متن کامل

ارجاع به این مقاله

اشتراک گذاری

     

شناسه دیجیتال (DOI)

ناشر

سال انتشار

کلمات کلیدی

وابستگی سازمانی نویسنده پاسخگو دانشگاه کردستان
نوع منبع عمومی Original Research or Review
نوع منبع
زبان fa
نوع

2

تعداد بازدیدکنندگان صفحه

0

تعداد دریافت‌ها