اطلاعات سند

fa

ویژدان، پرسێک لە سەرووی پرسە ئاکارییەکانەوە: مەسەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار و شایەتییەکی گەورە

نویسندگان

توضیحات

چەمکی ویژدان پێگەیەکی تایبەتی هەبووە لە گەشەسەندنی مێژووی وڵاتانی ڕۆژئاوادا. ئەم پێگەیە هەم لە فەرهەنگی گشتی ئەو وڵاتانە بەدی دەکرێت، هەمیش جێگاپەنجەی لەسەر یاسا دیارە. ئەم گرنگیە هەر لە یۆنانی کۆنەوە بەردەوامە و هەتا هزری هاوچەرخ ئامادەیە. ویژدان لە فەلسەفەدا لە چەمکە گرنگەکانە، بەڵام لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاوایشدا ئامادەیە؛ یاسای مۆدێڕن هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیەکی توندوتۆڵی هەبووه لەگەڵ ئەم چەمکە. لەم نەریتەدا ویژدان ساتی گەشەکردنی تاک، ساتی لادان لە نۆرمەکان و ساتی داهێنان و تازەگەری بووە. لە فەرهەنگی سەردەمی مۆدێڕنی کۆمەڵگا کوردییەکاندا، ئەم چەمکە و چەمکی هاوشێوەی ڕوو لە کزی دەنێن و پێگە کۆنەکەی خۆیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگیەوە لەدەست دەدەن، بەڵام لە دونیای ڕۆشنبیریشدا جێگای ویژدان هەر فەرامۆشیە. چیرۆکی مەسئەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار جاف لەو دەرفەتە گرینگانەیە کە دەکرێت بەپاڵپشتی نۆرمەکانی «مێژووی هزر» لە چەند ڕووەوە بەهەند وەربگیردرێت. ساتی نووسین و دەرکەوتنی ئەم چیرۆکە و بەرهەمی هاوشیوەی، شایەتیەکی جوانن بۆ ئەو گۆڕانە هزری و فەرهەنگیانەی کۆمەڵگای کوردی بە خۆیەوە دەبینێت. ئەم چیرۆکە بۆ خۆی ئاماژەیە کە چۆن کۆمەڵگا لە ڕووی هزریەوە گۆڕانکاری بە خۆوە دەبینێت. بەڵام ئەم چیرۆکە بۆ خۆیشی هەڵگری ڕوانینێکی تایبەتە لەسەر چۆنێتی گەشەکردنی ویژدان. ئەحمەد موختار لەم چیرۆکەدا هەوڵ دەدات پیشان بدات کە ویژدان چۆن پێوویستی بە بەستێنێکی لەباری کۆمەڵایەتی هەیە و چۆن لە نەمانی ئەم بەستێنەدا چەمکی وەک ویژدان پەراوێز دەکەوێت.

متن کامل

ارجاع به این مقاله

اشتراک گذاری

     

شناسه دیجیتال (DOI)

ناشر

سال انتشار

کلمات کلیدی

وابستگی سازمانی نویسنده پاسخگو دانشگاه کردستان
نوع منبع عمومی Original Research or Review
نوع منبع
زبان fa
نوع

10

تعداد بازدیدکنندگان صفحه

0

تعداد دریافت‌ها